ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە (27ـی شوبات) ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک پرۆژەیاسا کۆدەبێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی بازنەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق یەکێک لە ئەجێنداکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، گفتوگۆکردنە لەسەر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

ئاماژە بەوەشدرا، هەمواری پرۆژەیاسای پشتیوانیکردن لە پرۆژەی بچووک و بازرگانان، لە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌ پێكهێنان و ده‌نگدانه‌ له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ .

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی 24 ی ئەم مانگە بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان لەبارەی هەمواری پرۆژەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تەواو نەکرا.

دڵخوازەكانتان