له سه‌یدسادق هاووڵاتییه‌ك له‌لایه‌ن 30 كه‌سه‌وه ده‌ڕفێندرێ و به چه‌قۆ و كلكه‌ده‌مانچه لێی ده‌درێ
هاووڵاتییه‌كى سه‌یدسادق ئاماژه به‌وه ده‌دات، به‌هۆى كێشه‌یه‌كى كۆنى نێوان خۆى و هاووڵاتییه‌كى تر، له سه‌یدسادق له‌لایه‌ن 30 كه‌سه‌وه ڕفێندراوه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌رى.
ئەمڕۆ یەكشەممە 26/2/2023، ئاراس ساڵح حەمەڕەشید، هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى سه‌یدسادقه، بۆ میدیاكان گوتى: “له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به ناوى (و، ع، ح) كه مافیایه‌كه، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به ئۆتۆمبێل لێیان دام و قاچێكیان سه‌قه‌ت كردم و ئه‌و كێشه‌یه‌مان له‌نێواندا هه‌بوو، دوێنێ له پرسه‌یه‌كدا بووم، به‌خۆى و 30 كه‌سى دیكه ڕفاندمیان و به چه‌قۆیه‌ك لێمیان دا و كلكه ده‌مانچه‌یه‌كیشیان پێم‌دا كێشا، ئه‌مشه‌ویش تا كاتژمێر 3ى شه‌و له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شه‌وكه‌ت له سه‌یدساق بووم.”
گوتیشى: “سكاڵام له نۆ كه‌سیان تۆمار كردووه، چونكه هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنم له‌سه‌ره و به نامه‌ى مۆبایلیش هه‌ڕه‌شه‌یان لێم كردووه، دوێنێ له‌و كاته‌ى لێیان ده‌دام، گوتى بیكوژن و چی لێ ده‌كه‌ن، لێى بكه‌ن، به چوار كه‌س له سه‌رمیان ده‌دا و به شه‌ش كه‌سیش له‌و قاچه‌یان ده‌دام، كه كاتى خۆى به ڕووداوى هاتوچۆ برینداریان كردبوو.”
له‌باره‌ى هۆكارى هێرشكردنه سه‌رى و ڕفاندنى، ئه‌و هاووڵاتییه‌ى سه‌یدسادق گوتى: “هه‌ر به‌هۆى ئه‌و ڕووداوه هاتوچۆیه‌ى دوو ساڵ پێش ئێستا، هێرشیان كردووه‌ته سه‌رم و ڕفێندرام، ئه‌و كاته‌ش ڕووداوى هاتوچۆكه قه‌زاوقه‌ده‌ر نه‌بوو و به ئه‌نقه‌ست به ئۆتۆمبێل لێیان دام، ئه‌و كاته‌ش سكاڵام تۆمار كرد، به‌ڵام هاووڵاتی (و، ع، ح) له‌ڕێى به‌رپرسێكه‌وه سكاڵاكه‌ى منى ڕاگرت، به‌ڵام ئێستا بڕیاره له مانگى پێنج‌دا دۆسیه‌كه‌م بكرێته‌وه و كارى له‌سه‌ر بكرێت.”
ئاراس ساڵح حەمەڕەشید ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، كه خێزانداره و خاوه‌نى سێ منداڵه، هه‌روه‌ها گوتى: “ژیانم له مه‌ترسیدایه و داوا ده‌كه‌م ڕێگه‌چاره‌یه‌كم بۆ بدۆزرێته‌وه.”