” پڕۆژەی ئاوی دوکان 3 دەتوانێت هەموو کێشەکانی ئاوی پارێزگای سلێمانی چارەسەر بکات”

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان رای دەگەیەنێت، کە پڕۆژەی ئاوی دوکان 3 دەتوانێت هەموو کێشەکانی ئاوی پارێزگای سلێمانی چارەسەر بکات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26/2/2023، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان راگەیاند: ‘لەنێو پلانی ستراتیژی پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەماندا پرۆژەی ئاوی دوکان 3 بۆ شاری سلێمانی دانراوە، وا بڕیارە بە زووترین کات کار لەسەر دییزاینکردنی پرۆژەکە و جێبەجێکردنی بکرێت’.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان گوتیشی؛ بە خەمڵاندنی ئێمە تێچووی پڕۆژەکە نزیکەی ٧٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ دانراوە، شوێنی پرۆژەکە لەسەر کەندی تانجەرۆ دروست دەکرێت، جێبەجێکردنیشی تەواوی کێشە و گرفتەکانی ئاوی شاری سلێمانی چارەسەر دەبێت.

ئەوەشی خستە روو کە دابینکردنی بودجە بۆ پرۆژەکان کات و ساتی جێبەجێکردنیان دیاری دەکات، واتە پەیوەستن بە دابینکردنی بوودجەوە.

دڵخوازەكانتان