هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ لەسەر پرسی كه‌لوپه‌لی خۆراك ڕێك كه‌وتن

 بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی دانەوێڵەی وەزارەتی بازرگانی عێراق یاداشتێكی لێكتێگەشتنیان واژۆكرد

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند یادداشتەكەمان لە پێناو گەشەپێدانی کەرتی خۆراک و ساغکردنەوەی بەرهەمە خۆراکییەکان لە سەرانسەریی عێراق.

حەیدەر نووری بەڕێوەبەری گشتیی دانەوێڵەی وەزارەتی بازرگانی عێراق گوتی:” لەماوەی ڕابردوودا گرفت زۆر بووە لە هەماهەنگی نێوان کوردستان و عێراق لەسەر کەرتی گەنم و خۆراک و پیشەسازییەکان، ئێستا ڕێککەوتووین، و لە بواری کرداری گرفتەکان چارەسەر دەبن.

گوتیشی: بۆ چارەسەرکردنی گرفتی دابینکردنی گەنم بۆ ئارد  باشترین جۆری بنەتۆی کەنەدی و ئوستڕاڵی لەسەر هەموو عێراق و کوردستان دابەش دەکەین و دواتر لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەکان سەرپەرشتی دەکەین و خۆشمان وەری دەگرینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین ئاسایشی خۆراک دابین بکەین.

لەبارەی چارەنووسی بەشە خۆراکی هاوڵاتیانی عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی لوما هه‌شمی، بەڕێوەبەری گشتیی خۆراکی عێراق گوتی: لە ئێستادا ئەو پارەیەی لەبەردەستە بۆ دابینکردنی بەشە خۆراکی هاوڵاتیان خەرج دەکرێت،

دڵخوازەكانتان