مونا قاوەچی: دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ دانانی بەرنامەی کار کۆ دەبێتەوە

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ دیاریکردنی بەرنامەی کاری دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی پەرلەمان کۆ دەبێتەوە.

مونا قاوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: تا ئێستا بەرنامەی دانیشتنی کردنەوەی وەرزی یاسادانان دیاری نەکراوە.

گوتیشی: لەم نزیکانە کە پێ دەچێت سبەی بێت، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ دیاریکردنی بەرنامەی دانیشتن کۆ دەبنەوە.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمان دەست بە وەرزی نوێی یاسادانان دەکات

دڵخوازەكانتان