مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی : تا ئێستا تیمەکانی ئێمە بۆ گەیاندنی هاوکاری لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانن

مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی : تا ئێستا تیمەکانی ئێمە بۆ گەیاندنی هاوکاری لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانن

سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند تاکوو ئەو کاتەی خەڵکی ئەوێ پێویستیان بە ئێمە بێت، لەوێ دەمێنین و تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی تا ئێستا لە دیاربەکر و مەرەش و ئەدیامان و ئورفا و بەتایبەتی لە عەنتاب (دیلۆک) ماون .

مووسا ئەحمەد ئاماژەی بەوەش دا: ”لە ڕۆژئاوای کوردستانیش هەوڵ دەدەین لایەنە فەرمییەکان مۆڵەت بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بدەن تاکوو لەوێ کار بکەین

موسا ئەحمەد دەشڵێت:” داوامان لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش کردووە کە مۆڵەت بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بدرێت تاکوو لە ڕۆژئاوای کوردستان هاوکار و خزمەت بگەیەنێتە زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکە.”

لە ئەورووپا و هەموو پارچەکانی دیکەی کوردستانەوە خەڵک و سەرمایەداران و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پەیوەندییان بە دەزگای خێرخوازی بارزانیەوە كردووە  کردووە بۆ ئەوەی هاوکارییەکانیان بگەیەنین بەو خەڵکەی پیویستیان پێیەتی .

دڵخوازەكانتان