لە چەمچەماڵ كه‌سێك ده‌ستگیركرا

لە چەمچەماڵ تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە لە ‌کۆمه‌ڵگه‌ی قه‌ره‌ناو تەقەی لە دوو هاوڵاتی کردووە و برینداری کردوون.

 ئەمڕۆ چوارشەممە 15-09-2021 پۆلیسی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، رووداوێکی ته‌قه‌کردن له ‌کۆمه‌ڵگه‌ی قه‌ره‌ناو روویداوە، به‌هۆیه‌وه‌ دوو که‌س برینداربوون، به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ تۆمه‌تبارەکەیان ده‌ستگیرکردووە.

 لەبارەی ناسنامەی تۆمەتبارەکەوە، پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمه‌تبارەکە ناوی (ش، ع، م)ـە، به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌کانی (405) و (31) له ‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه ‌و لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن.

دڵخوازەكانتان