حكوومه‌تی عێراقی هاورده‌كردن و دروستكردن و فرۆشتنی ماده‌ كحوولیه‌كانی قه‌ده‌غه‌ كرد

به‌پێی یاسای (داهاتی شاره‌وانی) كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، حكوومەتی عێراق هاوردەكردن‌ و دروستكردن‌ و فرۆشتنی خواردنەوە كحوولییەكان قەدەغە دەكات‌.

بەپێی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 2023ی داهاتی شارەوانییەكان كە لە رۆژی 20/2/2023، له‌ ڕۆژنامەی (وەقائیع)ی عێراقیدا بڵاوكراوەتەوە، مەرج و رێككاره‌كانی هاوردەكردن‌ و فرۆشتنی خواردنەوە كحوولییەكان دیاریكراوە و تێیدا هاوردەكردن‌ و دروستكردن‌ و فرۆشتنی خواردنەوە كحوولییەكان قەدەغە كراوه‌ و سزای ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌درێت كه‌ سه‌رپێچی یاساكه‌ ده‌كه‌ن.

بەپێی مادەی (14)ی یاساكە هاوردەكردن‌ و دروستكردن‌ و فرۆشتنی خواردنەوە كحوولییەكان قەدەغە كراوە و هەركەسێكیش سەرپێچی ئەو یاسایە بكات، بەبڕە پارەیەك سزا دەدەرێت كە لە (10) ملیۆن دینار كەمتر نەبێت‌ و لە (25) ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌ كار به‌هیچ یاسایه‌كی تر ناكرێت كه‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی دژ به‌م یاسا نوێیه‌ بێت و له‌ رۆژی بڵاو بوونه‌وه‌شی له‌ رۆژنامه‌ی (وه‌قائیع)ی عێراقی، یاساكه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌. .

دڵخوازەكانتان