گوتەبێژی حكوومەت زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتوو ئاشكرا دەكات
گوتهبێژی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی داهاتوودا وێرای پشووەكان، مووچە دابەش دەكرێت و بەردەوامی بە دابەشكردنی مووچە دەدرێت.
د. جووتیار عادل، گوتهبێژی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، لەبارەی مووچەی مانگی دوو كە دەكەوێتە مانگی سێ و پشووی زۆریش لەو مانگەدا هەیە، له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند: “پێشتر زۆرجار لە ڕۆژانی پشووش مووچەمان دابەش كردووە، بۆیە بۆ مووچەی مانگی داهاتووش كێشە نییە و لە ڕۆژانی پشووش مووچە دابەش دەكرێت، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، فەرمانبەران و مووچەخۆران مووچەی خۆیان وەردەگرن.”
بەپێی رۆژژمێری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە مانگی داهاتوودا شەش ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت.
د. جووتیار عادل دڵنایی دایە مووچەخۆران و گوتی: “دڵنیایی دەدەین حكوومەت هەرچی پێ بكرێت، مووچە لە مانگی داهاتوو دابەش دەكات و بەردەوامى بە دابەشكردنی مووچە دهدات.”
گوتهبێژی حكوومهتی ههرێمی كوردستان جەختی لهوهش كردەوە: “هەموو هەوڵەكانی حكوومەت بۆ ئەوەیە چاكسازی بكات و داهات زیاد بكات، بۆ ئەوەی مووچە بەردەوامی هەبێت و مووچەش لە پێشینەی كارەكانی حكوومەتدایە.”
لە رۆژی 6/2/2023وە، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك كراوە و ڕۆژی 28/2/2023، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.