د. رێبوار بابکەیی: كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەسپێدەكاتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رای دەگەیەنێت، کە هیچ بیانوویەک نییە بۆ دواخستن یان پەکخستنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان، 1ی ئادار یەکەم کۆبوونەوەی وەرزی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ دەکرێت.

د. رێبوار بابکەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند: “بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان 1ی ئادار یەکەم کۆبوونەوەی وەرزی بەهارەی پەرلەمان دەکرێت، پێش 47 کاتژمێریش دەبێت ئەندامانی پەرلەمان ئاگادار بکرێنەوە”

ئەوەشی خستەڕوو کە به‌ هیچ بیانوویەک نابێ دامەزراوەکان لە کار بخرێن، کێشەی نێو ماڵی حزبێک یان تێنەگەیشتن لەسەر بیر و بۆچوونیان نابێت بکرێتە هۆکار بۆ دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان، چونکە دامەزراوەکە تەنیا بابەتی سیاسی تێدا تاوتوێ ناکرێت، بەڵکو بابەته‌كانی كه‌ رەهەندی نیشتمانی، کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و کلتوری و یاساییان هه‌یه‌ تێدا باس دەکرێت، دەبێت كۆبوونه‌وه‌ و دانیشتنیان لەسەر بکرێت.

هاوکات گوتیشی؛ “ئێمە و یەکێتی هێندە لەیەک دوورنین لە کۆتایدا دەبێ پێکەوە دابنیشین، بەڵام نابێ یەکێتی مەرج و بیانوو بۆ کۆبوونەوە بهێنێتەوە، بەڵکو دەکرێ بە لێکتێگەیشت بێت، لە هەموو بارێکیشدا دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان نابێ پەیوەندی بە دانیشتنی ئێمە و یەکێتییه‌وه‌ هه‌بێت.

دڵخوازەكانتان