ئەمڕۆ ڕۆژی زمانی دایكە،40٪ـی خەڵکی جیهان بە زمانی دایکیان لە ناوەندەکانی خوێندن ناخوێنن

ڕۆژی 21ـی شوباتی هەموو ساڵێک لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە رۆژی جیهانیی زمانی دایك دیاریکراوە و هەموو گەلانی جیهان بە چالاكیی جۆراوجۆر ئەو رۆژە بەرز رادەگرن. لەم رۆژەدا، نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەبارەی زمانە هەڕەشە لەسەرەکان و دەڵێت 40٪ـی خەڵکی جیهان بە زمانی دایکیان لە ناوەندەکانی خوێندن ناخوێنن. 

یادکردنەوەی رۆژی زمانی دایک سەرەتا لەلایەن بەنگلادیشەوە دەستپێشخەری بۆ کراوە و لە ساڵی 1999 دا لە کۆنفرانسی گشتیی یونسکۆ پەسندکراوە و لە ساڵی 2000ـەوە لە سەرتاسەری جیهان یادی دەکرێتەوە.  

دڵخوازەكانتان