نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی جیهانیی زمانی دایک: سڵاو لەو قەڵەمانەی خزمەت بە زمانی دایک دەکەن

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانیی زمانی دایک جەخت لە پاراستن و برەودان بە زمانی کوردی دەکاتەوە و دەڵێت: سڵاو له‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی خزمه‌ت به‌ زمانی دایک دەکەن

رۆژی سێشەممە 21-2-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانیی زمانی دایک، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەر نووسویەتی “له‌ رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، جه‌خت له‌ پاراستن و بره‌ودان به‌ زمانی شیرینی کوردی و هه‌موو زمان و زاراوه‌کانی کوردستان ده‌که‌ینه‌وه‌.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا دەڵێت “سڵاو له‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی خزمه‌ت به‌ زمانی دایک و له‌وانه‌ی فره‌زمانی و فره‌کولتووریی کوردستان ده‌پارێزن و کار بۆ پێکه‌وه‌ژیان ده‌که‌ن.”

رۆژی 21ـی شوباتی هەموو ساڵێک لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە رۆژی جیهانیی زمانی دایك دیاریکراوە و هەموو گەلانی جیهان بە چالاكیی جۆراوجۆر ئەو رۆژە بەرز رادەگرن. لەم رۆژەدا، نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەبارەی زمانە هەڕەشە لەسەرەکان و دەڵێت 40٪ـی خەڵکی جیهان بە زمانی دایکیان لە ناوەندەکانی خوێندن ناخوێنن. 

یادکردنەوەی رۆژی زمانی دایک سەرەتا لەلایەن بەنگلادیشەوە دەستپێشخەری بۆ کراوە و لە ساڵی 1999 دا لە کۆنفرانسی گشتیی یونسکۆ پەسندکراوە و لە ساڵی 2000ـەوە لە سەرتاسەری جیهان یادی دەکرێتەوە. 

دڵخوازەكانتان