ئومێد سەباح: زۆر گرینگه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بابه‌تی خاکیش له‌گه‌ڵ داموده‌زگه فیدڕاڵییه‌کان یه‌کلایی بکه‌ینه‌وه
سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت ، ده‌بێت شه‌ڕێکی ده‌ستوور و مه‌ده‌نیانه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌کانمان بکه‌ین، ئه‌گه‌ر خۆمان به دوای مافه‌کانمانه‌وه نه‌بین هیچ که‌سی دیکه نییه مافه‌کانمان بدات و بۆمان مسۆگه‌ر بکات، بۆیه ماف وه‌رده‌گیرێت نادرێت.
ئومێد سەباح بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه ، ده‌بێت نوێنه‌رانی کارامان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌بێت، چونکه زۆربه‌ی کاره‌کان له‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه به ئه‌نجام ده‌گات و له‌وێ یه‌کلایی ده‌بێته‌وه، بۆیە چه‌نده ئێمه ده‌نگ، ره‌نگ و سه‌نگمان یه‌کگرتوو بێت و پێگه‌مان به‌هێز بێت ئه‌وه‌نده ئێمه ده‌توانین مافه‌کانمان به‌ده‌ست بێنین و رێگه‌یش نه‌ده‌ین هیچ که‌س پێشێلی مافه‌کانمان بکات.
وتیشی ، سیاسه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بریتییه له هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌کی جێگیر له نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دامه‌زراوه‌کانی عێراقی فیدڕاڵ، ئێمه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا کارمان له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه هیچ سازشێک له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان نه‌که‌ین، له هه‌مان کاتدا به شێوه‌یه‌کی هێمنانه کار له‌سه‌ر ئه‌و گفتوگۆیان بکه‌ین که په‌یوه‌ندیان به مافه‌کان هه‌رێمی کوردستان و هاووڵاتیانییه‌وه هه‌یه.
سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران ده‌شڵێت داواکارییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ته‌نیا داواکردنی مووچه و بودجه و ئه‌و بابه‌ته ماددیانه نه‌بووه، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ده‌ستپیکردنی کابینه‌ی نۆیه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لیژنه‌یه‌کی باڵامان بۆ به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێکردنی مادده‌ی ١٤٠ و ئاساییکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان پێکهێنا، بۆیه زۆر زۆر گرینگه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بابه‌تی خاکیش له‌گه‌ڵ داموده‌زگه فیدڕاڵییه‌کان یه‌کلایی بکه‌ینه‌وه.