لەسەر ئاستی باڵا لە وڵاتان پێشوازی لە شاندەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئێستا پێگەی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی جیهاندا بەهێز بووە

وتیشی:”  لەسەر ئاستی باڵا لە وڵاتان پێشوازی لە شاندەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت،

سەفین دزەیی، سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات و فەڕەنسا، گرنگیی زۆری بۆ هەرێمی کوردستان هەیە، کە پێشتر ئەو جۆرە دەرفەتانە بۆ کورد نەدەڕەخسان.

دزەیی دەڵێت: “لەو سەردان و کۆبوونەوانەی لەگەڵ وڵاتان دەکرێن، باس لە پەیوەندیی نێوان هەرێم و عێراق و پەیوەندیی هەرێم و وڵاتان دەکرێت، بۆیە ئەمە وادەکات زیاتر پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لە رووی دیپلۆماسییەوە پێش بخات.

دەشڵێ: “لە هەوڵداین نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند وڵاتێک بکەینەوە، چونکە شەش وڵاتی عەرەبی کۆنسووڵخانەی گشتییان هەیە و دەمانەوێت لە یەک تا دوو لەو وڵاتانە نوێنەرایەتیی خۆمان بکەینەوە، هەوڵیش دەدرێت لە ئایندەدا کۆنسووڵخانەی دیکەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان بکرێنەوە”.

سەفین دزەیی ئەوەشی خستە ڕوو: “ئەوەی گرنگە کە ئێمە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان یەکڕیزی و تەبایی خۆمان بپارێزین و بە یەک رەنگ و یەنک دەنگ بتوانین رووبەڕووی ئالنگارییەکان ببینەوە، ئەمەش دەبێتە مایەی دڵخۆشبوونی دۆستانمان و پەیوەندییەکان زیاتر بەرەو پێشەوە دەبات”.

دڵخوازەكانتان