نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە لەندەن و بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا

ئه‌مڕۆ 2021/9/15 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، به‌ سه‌ردانێکى فه‌رمى گه‌یشته‌ له‌نده‌نى پایته‌ختى بەریتانیا و بە ئاڵای کوردستان پێشوازی لێکرا.

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لەندەن لەگەڵ بێن واڵاس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا کۆدەبێتەوە و رۆژی پێنجشەممەش لەگەڵ دۆمنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دیداری دەبێت.

به‌پێی زانیاریه‌كان لە کۆبوونەوەکاندا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان و فراوانکردنى بواره‌کانى هاریکارى و هاوبه‌شیى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، شه‌ڕى دژى تیرۆر، ره‌وش و سه‌قامگیریى عێراق و ناوچه‌که‌ به‌گشتى تاوتوێ ده‌که‌ن.

 سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ لەندەن 3 رۆژ بەردەوامدەبێت. بڕیارە 17ـی مانگ واتە رۆژی هەینی، لووتکەی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان لەنێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڕێوەبچێت.

دڵخوازەكانتان