وەزارەتی ئەوقاف: مەرجەکانی لە جێدانانی بۆ حەجی ئەمساڵ ڕاگەیاند

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەرجەکانی لە جێدانان و (تنازل)ی بۆ پرۆسەی حەجی 2023 راگەیاند.

بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف ئەو خاڵانە تەنها بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێن، هەروەها مەرجە بەڵێننامەی پەسندکراوی فەرمانگەی دادنووسی لەگەڵ مامەڵەکان هەبێت.

لە خاڵێکی بڕیارەکەی وەزارەتی ئەوقاف هاتووە “هەر هاووڵاتییەک کە ناوی دەرچووبێت و کۆچی دوایی کردبێت ئەوا یەکێک لە خانەوادەکەی کە ناوی لە (قسام شەرعی) بێت دەتوانێت شوێنەکەی بگرێتەوە بە رەزامەندی میرات گرەکانی تر”.

وەزارەتی ئەوقاف لە خاڵێکی دیکەدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەر کۆچکردو وەک (مەحرەم) ناوی تۆمار کردبوو دەتوانرێت مەحرەمێکی (ئەبەدی) ئافرەتەکە شوێنی بگرێتەوە.

سەبارەت بە تەناوزول لە پرۆسەی حەج، وەزارەتی ئەوقاف چەند مەرجێکی خستووەتەڕوو.

روونکراوەتەوە، ئەو پشکەی بۆ خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەکان تەرخان دەکرێت، گشت مامەڵەی ئاڵوگۆڕ تەنازول لەلایەن فەرمانگەی تایبەتی خۆیان لە سنووری پارێزگاکەی ئەنجام دەدرێت.

دڵخوازەكانتان