دەزگای خێرخوازیی بارزان:  هاوکاری بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیا و باکوور و رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە

دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند، لە گەیاندنی هاوکاری بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیا و باکوور و رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 110 هەزار خێزان لە هاوکارییەکانیان سوودمەند بوون، کە 33 هەزار خێزانیان لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان بوونە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، تاوەکو دوێنی 18ـی شوباتی 2023، لەو ناوچانەی هاوکاریی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی 6ـی شوباتیان کردووە، 110 هەزار و 826 خێزان لێیان سوودمەند بوون.
بەگوێرەی ئامارەکە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە باکوور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا، ئەم خۆراک و کەرەستانەی دابەشکردووە:
 
– 32 هەزار ژەمە خۆراکی ئامادەکراو
– 30 هەزار و 980 بەتانی، دۆشەک و سەرین
– 32 هەزار و 900 سێت ئاوی خواردنەوە
– 19 هەزار و 2 خۆراکی وشکی جۆراوجۆر
– 3 هەزار و 676 چارەسەری پزیشکی
– 4 تۆن دەرمان بۆ عەفرین
– 9 هەزار سۆبە
– 6 هەزار و 108 جلوبەرگ
– 2 هەزار و 537 خێمە
– 8 هەزار و 48 پاکێجی منداڵان و شیری منداڵ
– 100 ئامێری بیناسازی
 
ئەو شارانەی سوومەندبوون لە هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی:
 
– 33 هەزار و 389 خێزان لە مەرەش
– 25 هەزار و 440 خێزان لە دیلۆک
– 9 هەزار و 550 خێزان لە سەمسوور
– 7 هەزار و 462 خێزان لە روها
– 4 هەزار خێزان لە ئامەد
– 4 هەزار و 580 خێزان لە مەلەتی
– 17 هەزار و 405 خێزان لە عەفرین
– 9 هەزار خێزان لە ئەدەنەی تورکیا

دڵخوازەكانتان