نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌راوێزی دیداره‌کانیدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنى بلنكن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا كۆبووه‌وه.
هه‌ردوولا ده‌رباره‌ی دوايين سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ واشنتۆن و گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى ستراتيژيى نێوانیان و دۆخى عێراق، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
وەزیری دەروەی ئەمریکا پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها به بايه‌خه‌وه باسى له په‌يوندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد كه زۆر گرنگه په‌يوه‌ندييه‌كى سه‌قامگير بێت و كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ى به گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى ڕووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه.
بارودۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.