ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کۆدەبێتەوە.
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 15ی شوباتی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەت، گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا لە هەموو بوارەکاندا گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت
کوردستان و فەرەنسا پەیوەندییەکی مێژووییان هەیە و لە سەردەمی حوکمڕانی چەندین سەرۆکی فەرەنسا و تێپەڕبوونی قۆناغی جیاجیا ئەو پەیوەندییانە پەرەیان پێدراوە