نرخی نەوت دوای سێ رۆژ لە دابەزینی بەردەوام، ئەمڕۆ بەرزبووەوە

دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 42 سەنت بەرزبووەوە و بە 85 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکا 48 سەنت بەرزبووەوە و بە 79 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە رایگەیاند، لە ساڵی 2023 دا خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت دوو ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات و ئەوەش بە بڕی 100 هەزار بەرمیل زیاترە لە پێشبینییەکانی مانگی رابردووی ئاژانسەکە.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە دەڵێت، خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت لە 2023 دا بەرزدەبێتەوە بۆ 101.9 ملیۆن بەرمیل. لەو دوو ملیۆن بەرمیلەی کە زیاد دەبێت، 900 هەزار بەرمیلی بەتەنیا پەیوەستە بە بەرزبوونەوەی خواست لەلایەن چینەوە.

نرخی زێڕ بە زیاتر لە 1840 دۆلارە

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، 16-2-2023، نرخی زێڕ بەرزبووەوە و دوورکەوتەوە لە کەمترین ئاستەکانی خۆی لە ماوەی پێنج هەفتەی رابردوودا.

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان لە ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ بە رێژەی 0.3٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 1841 دۆلار. نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بۆ رادەستکردنی لە مانگی چوار هەروەها بە رێژەی 0.3٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بە 1850 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

دڵخوازەكانتان