وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌وه دەكەین كه كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان چی بكه‌ن له عێراق
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشتر بۆ كێشه و گرفته ئه‌منییه‌كان ده‌هاتینه واشنتن، تا هاوكاریمان بكه‌ن، ئێستا بۆ ئه‌وه هاتووین باس له گرفته ئابووریی، وه‌به‌رهێنان و كێشه‌ی بانكه‌كان بكه‌ین.
فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له میانه‌ی گوتارێك له ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تله‌تینك له واشنتنه‌وه رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی ئێمه بۆ واشنتن، بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه باشه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌مانه.
ده‌شڵێت: “پێویسته ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێز بكه‌ین و بیپارێزین، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ش هاتووین كه باسی په‌یوه‌ندییه ئابووری و كێشه‌كانی بكه‌ین”.
فوئاد حوسێن هه‌روه‌ها گوتی: “پێشتر عێراق كێشه‌ی ئاسایش و جه‌نگی داعشی هه‌بوو، جاران بۆ ئه‌وه ده‌هاتینه واشنتن، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و واشنتن گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته باسی ئابووری بكه‌ین، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان چی بكه‌ن له عێراق و ئه‌مه‌ریكا چۆن هاوكاریمان ده‌كات تاكو له رووی ئابوورییه‌وه بكه‌وینه سه‌ر پێی خۆمان”.
فوئاد حوسێن گوتیشی: “له ئه‌مه‌ریكا باسی كێشه‌ی بانكه‌كان، وه‌به‌رهێنان و نه‌وت و كاره‌بامان كردووه”.