د. ڕۆژ بە نیوسەدە تێکۆشانی سیاسی و سەربازی دەوری کاریگەری لە جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەبوو.

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 2ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دووەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس، سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا گوتی، د. ڕۆژ بە نیوسەدە تێکۆشانی سیاسی و سەربازی دەوری کاریگەری لە جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەبوو.

اک دکتۆر ڕۆژ یەکێک بوو لەو سەرکردە تێکۆشەر و پشوودرێژانەی کە زیاتر لە نیوسەدە خەبات و تێکۆشان و دەوری کاریگەری هەبوو

بەرپرسی لقی 2ی پارتی گوتیشی: ”کاک دکتۆر ڕۆژ یەکێک بوو لەو سەرکردە تێکۆشەر و پشوودرێژانەی کە زیاتر لە نیوسەدە خەبات و تێکۆشان و دەوری کاریگەری هەبوو لە جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا کە لە بواری سەربازی هەمیشە وەکوو سەرکردە و فەرماندەیەکی سەربازی دەوری کاریگەری خۆی دەدی و پلانی سەربازیی باشی هەبوو و لە مێژووی خەباتی خۆیدا توانیی دەیان فەرماندەی سەربازی پێ بگەیەنێت کە ئێستاش کاریگەریی لێهاتوویی دکتۆر ڕۆژیان پێوە دیارە

وتیشی:” لە بواری سیاسییشدا یەکێک بوو لەو سەرکردانەی کە هەمیشە خاوەنی بیروبۆچۆنی تایبەت بە خۆی بوو، پێشبینیی بۆ ڕووداوەکانی داهاتوو دەکرد، هەروەها لە بواری دانوستان و گفتوگۆشدا کەسێک بوو کە لایەنەکانی بەرانبەری حیسابێکی زۆریان بۆ دەکرد و لە دانوستانەکاندا بیروبۆچوونی دکتۆر ڕۆژ هەمیشە جێگیر دەکرا.”

بڵند ئیسماعیل ئاماژەی بەوەش دا: ”کاک دکتۆر ڕۆژ قوتابخانەیەک بوو، لە هەموو بوارەکانی شۆڕشگێڕیدا سەرکردەیەکی نیشتمانی و نەتەوەیی بوو، لەو پلە و پۆستانەی هەیبوو، چ بەر لە ڕاپەڕین و چ دوای ڕاپەڕین، چ ئەوکاتی کە لە بەغدا بوو، هەمیشە داکۆکیکەرێکی سەرسەختی مافەکانی هەرێمی کوردستان و جەماوەری کوردستان بوو.

خەسڵەت و سیماکانی دکتۆر ڕۆژ قوتابخانەیەکە بۆ ئێمە بەجێ ماوە

ئەو دەڵێت خەسڵەت و سیماکانی دکتۆر ڕۆژ قوتابخانەیەکە بۆ ئێمە بەجێ ماوە، ڕاستە بە لەدەستدانی کەلێنێکی گەورە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و هەرێمی کوردستاندا دروست بوو، بەڵام خەسڵەت و سیما و بیروبۆچوونەکانی دکتۆر ڕۆژ دەکرێ وەکوو سیمبول و قوتابخانەیەک هەموو لایەکمان سوودی لێ ببینین.”

بەرپرسی لقی 2ی پارتی سەربارەت بە وادەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتییش گوتی: ”ئاگادار نیم هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوە هەبێت، چونکە لیژنەی دانوستان لە مەکتەبی سیاسیی پارتی هەیە، بۆیە من ئاگادری هیچ وادەیەک نیم، بەڵام پارتی هۆکار نییە بۆ ڕەتکردنەوەی دانیشتن، یەکێتی ئەو دانیشتنەی ڕەت کردووەتەوە، ئێمە وەکوو پارتی دیموکراتی کوردستان بەوپەڕی جۆش و خرۆشەوە ئامادەین لەگەڵ هەموو لایەنەکان دابنیشین بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە ببات و کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە و دەستکاریی یاسای هەڵبژاردنیش بکرێت.”    

دڵخوازەكانتان