ئه‌مڕۆ دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی دكتۆر رۆژ نووری شاوه‌یس تێپه‌ڕ ده‌بێت

دوو ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ و له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 15ى2 ى2021، د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەتەمەنی 74 ساڵی و بە نەخۆشی له‌یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر کۆچی دوایی کرد.

رۆژ نووری شاوه‌یس، لە ساڵی 1947، لە سلێمانی لەدایك بووە و كۆلێژی ئەندازیاری لە زانكۆی موسڵ خوێندووە، دواتر له‌ساڵی 1975 بڕوانامەی دكتۆرای لە ئەندازیاری لە وڵاتی ئەڵمانیا بەدەستهێناوە.

دكتۆر رۆژ، لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992، سەرۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، لە كابینەی یەكەمی حكوومەتیشدا جێگری سەرۆكوەزیران بووە، هەروەها ساڵی 1999 – 2003، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بووە و له‌ كابینه‌ی سێیه‌میشدا، بووه‌ته‌ سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

دڵخوازەكانتان