سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا کۆ بووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا کۆ بووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 13/2/2023، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئیراکلی گاریباشڤیلی، سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا کۆ بووەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و جۆرجیا کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کرا بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هاوبەشن.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دەرفەتەکانی کردنەوەی کونسوڵخانەی جۆرجیا لە هەرێمی کوردستان و گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان تبلیسی و هەولێر تاوتوێ کرا.

دڵخوازەكانتان