دوای چاوەڕوانییەکی زۆر لە بەغداوە بڕێکی دیکە لە پارەی گەنمی جووتیاران خرایە سەر ژمارە حیسابی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە 13/2/2023 دوای چاوەڕوانییەکی زۆر لە بەغداوە بڕێکی دیکە لە پارەی گەنمی جووتیاران خرایە سەر ژمارە حیسابی هەرێمی کوردستان.

لەم بارەیەوە، فارس عیسا، به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا ئاشکرای کرد: ”ئەمڕۆ بڕی 272 ملیار دینار، پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر ژمارە حیسابی هەرێمی کوردستان کە شایستەی گەنمی جووتیارانی کوردستانە لە ساڵانی 2015 و 2016.”

هەر لەم بارەیەوە، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: ”ئێمە پارەی گەنمی 2015 و 2016ـمان لای حکوومەتی عێراقە و بڕەکەی 272 ملیار دینارە کە خرایە سەر هەژماری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکارە یاساییەکان دەست پێ دەکەین بۆ ئەوەی چەکەکە لە بەغدا وەربگرین کە نزیکە چوار ڕۆژی پێوستە، دواتر لێرە چەکی بانکی بۆ جووتیاران دەکەین و بەپێی هەمان سیستەمی پێشوو پارەی جووتیاران دەدەین.”

دڵخوازەكانتان