ئەندام پەرلەمانێک: دەزگای خێرخوازیی بارزانی شانازییەکی تری لە باکووری کوردستان تۆمار کرد

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەکردار سەلماندوویەتی کە هەمیشە پێشەنگن لە خزمەتکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە سەرجەم بوارەکاندا بە هاووڵاتیانی ناوخۆیی و لێقەومان لە وڵاتان.

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاگەیاند: ”لە بەردەوامیی کار و چالاکییەکانیان دەزگای خێرخوازیی بارزانی شانازییەکی تری لە بواری مرۆڤدۆستیدا لە باکووری کوردستان دوای کارەساتی بوومەلەرزە تۆمار کرد کە ئێستا مەیدانیەن بە تیمێکی پرۆفیشیناڵ پزیشک و کارمەندی فریاکەوتنی کارەساتەکان سەرقاڵی پاککردنەوەی شوێنە داڕماوەکان و ڕزگارکردنی بریندارەکان و دەرهێنانی تەرمەکانن، هەروا هاوکاریی مرۆیی پێشکەش بە زیانلێکەوتووان دەکەن“.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت: ”دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە کردار سەلماندوویەتی کە هەمیشە پێشەنگن لە خزمەتکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە سەرجەم بوارەکاندا بە هاووڵاتیانی ناوخۆیی و لێقەومان لە وڵاتانی دیکەش“.

جێگەی ئاماژەیە، دوای بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان، ڕاستەوخۆ لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیار درا بە ئامادەکردنی تیمێکی بەهاناوەچوون و پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی بە لێقەوماوانی باکووری کوردستان.

دڵخوازەكانتان