“حکوومەتی هەرێمی کورستان پێش هەموو وڵاتان هاوکاریی گەیاندە تورکیا”

سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی ڕایدەگەیەنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێش هەموو وڵاتان هاوکاریی گەیاندە تورکیا، ئەمەش کاریگەریی باشی لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرەدا دەبێت.

هیمداد سەباح، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان، راگەیاند، لە چەند کاتژمێرێک دوای بوومەلەرزەکانی تورکیا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێش هەموو وڵاتان هاوکاریی گەیاندە تورکیا، سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لەبەرامبەر ئەم بەدەنگەوەچوونەی لێقەواماوان.


گوتیشی: ”ئەم هەنگاوە کاریگەریی باشی لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرەدا دەبێت، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە، پەیوەندیی باش لەنێوان گەلی کورد و تورکدا هەیە، ئەم جۆرە پەیوەندییە کولتووری و ئابووری و بەدەنگەوەچوونە، کاریگەریی لەسەر پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیشدا دەبێت.“

دڵخوازەكانتان