دادگای فیدراڵی بڕیاردانی لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستانی بۆ15ی مانگی داهاتوو دواخست

ئەمڕۆ سێشەممە، 7-2-2023 دادگای فیدراڵی بڕیاردانی لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستانی بۆ15ی مانگی داهاتوو دواخست.
بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی عێراقی ،دادگای فیدراڵی بە سەرۆكایەتی دادوەر جاسم محەمەد عەبود، كۆبۆتەوەو بڕیاردانی لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستانی بۆ15 ی مانگی داهاتوو دواخستووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای فیدراڵی دانیشتنێكی بۆ تاوتوێكردنی بڕیاری درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدا.

دڵخوازەكانتان