مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو دەكات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی 29ـیەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانەوە، پیرۆزبایی لە ئەمینداریی گشتیی ئەو حزبە كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 7/2/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بەبۆنەی 29ـیەمین ساڵوەگەڕی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی، پیرۆزبایی لە سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد .

لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەت، وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی خواست لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکان و دەستکەوتە نیشتمانییەکانی خەڵکی کوردستان.

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییکردنی

دڵخوازەكانتان