زیاتر له‌ 2 مه‌تر به‌فر باریوه‌

بە درێژایی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەفربارین لە سنووری حاجی ئۆمەران بە چڕی بەردەوامی هه‌بووه‌ و به‌مه‌ش له‌ سنووره‌كه‌‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 2 مه‌تر به‌فر باریوه‌.

سەردار مەلا برایم بەرپرسی تیمی بەفرڕاماڵین سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران ڕایگەیاند: سه‌رله‌به‌یانی ئەمڕۆ نزیکەی 30 سانتیمەتر بەفر لە حاجی ئۆمەران باریبوو، تا ئێوارە و ته‌نانه‌ت ئه‌مشه‌ویش بەردەوام دابارینی بەفر بەچڕی بەردەوامی هەیە، ئێستا ڕێژەی به‌فربارین بۆ نزیکەی 50 سانتیمەتر بەرزبۆتەوە.

ڕاشیگه‌یاند: لە هەندێک شوێن بەهۆی زۆری بەفر ئاستەنگی هاتووچۆ دروست ببوو‌، بەڵام بە هەوڵی تیمەکانمان نەمانهێشتووە ڕێگا دابخرێت و بەردەوامین لە پاککردنەوەی ڕێگا و ڕژاندنی خوێ لەسەر ڕێگاکان.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئەمساڵ ڕێژەی بەفربارین لە حاجی ئۆمەران بۆ سەرووی دوو مەتر بەرزبۆتەوە، ئەمەش بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ڕێژەیەکی پێوانەییە.

ئه‌م بەرپرسه‌ی تیمی بەفرڕاماڵین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئەمڕۆ جگە لە بەردەوامی بەفربارین، بەهۆی کڕێوە و کەمبوونەوەی ئاستی بینین کارکردنی تیمەکانمان ئەستەم ببوو.

داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد ئه‌وانه‌ی کاری زۆر پێویستیان نەبێت ڕێگای حاجی ئۆمەران نەگرنەبەر، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئۆتۆمبێل بەبێ بەستنی زنجیر زۆر مەترسیدارە لەم ڕێگایەدا هاتووچۆ بکات.

دڵخوازەكانتان