له باشووری كهركوك داعش هێرش كرده سهر پۆلیسی فیدڕاڵی
ئهمڕۆ یەکشەممە 27 ، 6 ، 2021، بەرپرسێکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند:لە ئاکامی هێرشێکی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر خاڵێکی ئەمنی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق لە ناحیەی ریاز لە باشووری پارێزگای کەرکووک و دواتر تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو پۆلیسێک کوژراو و 2ی دیکەش برینداربوون.