ئەمریكا: زۆر گرنگە رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش تایبه‌ت به تاوتوێكردنی دۆخی عێراق، جێگری نوێنەری ئەمه‌ریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی جێببه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال كرده‌وه به راوێژ له‌گه‌ڵ ئێزدییه‌كان.
ئه‌مڕۆ 2ـی سوباتی 2023، ریچار میڵس، جێگری نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش گوتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، پێویستە رێککەوتننامه‌ی شنگال بە راوێژ له‌گه‌ڵ ئێزدییەکان جێبەجێ بکرێت و داواشی كرد چه‌كدارانی داعش و خێزانەکانیان لە عێراق و سووریا بگه‌ڕێندرێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان و دادگایی بكرێن.
له‌میانی قسه‌كانیدا، ریچارد میڵس رایگه‌یاند، “ئەمه‌ریکا هانی هاوکاری نێوان حکومەتی عێراق و یۆنامی دەدات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی پتەو بۆ هەموو ئاوارەکانی عێراق، خێزانەکان بەڵگەنامەی یاساییان بۆ دروست بکرێت و تاوەکو لەگەڵ کۆمەڵگە تێکەڵبکرێنەوە”.
هەروەها جێگری نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی شنگاله‌وه گوتی، “زۆر گرنگە رێککەوتنی ساڵی 2020 شنگال بە راوێژکردن لەگەڵ ئێزدییەکان جێبەجێ بکرێت.
سه‌باره‌ت به چه‌كدارانی داعش و خێزانه‌كانیان، ریچارد میڵس داوای لە سەرجەم وڵاتانی ئەندام له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كرد، “شەڕکەرە تیرۆرستەکانی داعش و خێزانەکانیان لە عێراق و سووریا بگەڕێننەوە و دادگاییان بکەن”.