پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه راگه‌یاندرا به‌فر و باران ده‌بارێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ی 1ى 2023 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن ، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت وە لە ناوچە شاخاویەکان بەفری لەگەڵدایە وە ئەگەری هەیە بەفر بارین سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پله‌كانی گه‌رما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، خێرای با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشوری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 7 – 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
راشگه‌یاندراوه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 29ی 1ی 2023 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن, لە ناوچە شاخاویەکان بەفر و باران دەبێت وە لەکاتەکانی شەودا ئەگەر هەیە بەفر بارین سەنتەری شاری سلێمانی بگرێتەوە.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له‌تۆماركراوی رۆژی پێشوو و خێرایی با 10– 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 7 – 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
ده‌قی راگه‌یاندراوی كه‌شناسی:
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ 28- 1- 2023
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن ، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت وە لە ناوچە شاخاویەکان بەفری لەگەڵدایە وە ئەگەرى هەیە بەفر بارین سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە.
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 10 – 20 کم/س.
ئاراستەی با / باشورى خۆرهەڵات
مەوداى بینین / 7 – 9 کم
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
29- 1- 2023
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن, لە ناوچە شاخاویەکان بەفر و باران دەبێت وە لەکاتەکانی شەودا ئەگەر هەیە بەفر بارین سەنتەری شاری سلێمانی بگرێتەوە.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 10 – 20 کم/س.
ئاراستەی با / باشورى خۆرهەڵات
مەوداى بینین / 7 – 9 کم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 13
سلێمانی : 11
دهۆک : 12
کەرکوک : 16
هەڵەبجە : 11
زاخۆ : 13
سۆران : 9
گەرمیان : 18
بەشى پێشبینى / 28- 1- 2023