کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی.

دوای گەیشتنی شاندی پارتی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستیپێکرد، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانە بکەن کە بوونەتە هۆی ناکۆکی نێوان هەردوولا.

شاندی پارتی پێکهاتوون لە جەعفەر ئیمینکی، مەحموود محەممەد، پشتیوان سادق، عەلی حوسێن، هێمن هەورامی و ئومێد سەباح. شاندی یەکێتی لە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت، ئاسۆ مامەند، ئەحمەد عەسکەری، دارا رەشید و ئەمین بابە شێخ پێکهاتووە.

دڵخوازەكانتان