گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26/1/2023، د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: “خەڵکی خۆمان دڵنیا دەکەینەوە، وەک چۆن پێشتر نزیکەی زیاتر لە 14 مانگ، حکوومەتی عێراق تەنیا دوو جار 200 ملیار دیناری ناردووە، ئێمە بەردەوام مووچەمان دابەش کردووە، ئەوەی لە توانای حکوومەتدا بێت لە ڕووی داراییەوە تەرخانی دەکات بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان”.

گوتیشی: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بەپێی ئەو توانا داراییەی هەیە و بەردەوام دەبێت لە دابەشکردنی مووچە”.

دڵخوازەكانتان