وەزارەتی شارەوانی بۆ پاراستن و پەرەپێدانی شوێنەوار گرێبەست لەگەڵ زانکۆیەکی ئیتاڵی واژوو دەکات

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ زانکۆی پالیۆمۆی ئیتاڵی گرێبەستێکی شوێنەواری واژوو دەکەن، بە مەبەستی پاراستن و پەرەپێدانی سێکتەری شوێنەوار.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: بە مەبەستی پاراستن و پەرەپێدانی سێکتەری شوێنەوار و سوودوەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایی زانکۆ بیانییەکان بۆ کارکردن لە بواری شوێنەواری لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و زانکۆی پالیۆمۆی ئیتاڵی گرێبەسێتکی تایبەت بە پرۆژەی شوێەوارییان لە پارێزگای دهۆک واژۆ کرد.

ئاماژەی بەوەش داوە کە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەقی گرێبەستی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور و زانکۆی پالیۆمۆی ئیتاڵی پەسەند کرد كە بەپێی ئەو گرێبەستەی نێوان وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار واژووی کردووە، كار لە پرۆژەی ڕووپێوی و هەڵکۆڵین و لێکۆڵینەوە و پاراسنی شوێنە شوێنەوارییەکان لەسەر لێواری بەنداوی مووسڵ لە سنووری پارێزگای دهۆک جێبەجێ دەکرێت.

دڵخوازەكانتان