سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن  کۆدەبنەوە.

مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دووشەممەی داهاتوو سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە.

گوتیشی “کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن و راوێژکردنە لە بارەی هەنگاوە یاسایی و سیاسیەکان بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن”.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوو سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ برێت مەکگۆرك نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا رایگەیاند، هیچ بیانوویەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن قبووڵ ناكرێت و پێویستە ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوە بچێت.

دڵخوازەكانتان