فوئاد حوسێن ناوه‌رۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی برێت مه‌كگۆرك بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كات

دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ناوه‌رۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی برێت مه‌كگۆرك، ئاشكرادەكات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دكتۆر فوئاد حوسێن، و رایگه‌یاند، ئێمه‌ وه‌ك عێراق به‌ كاریگه‌رییه‌وه‌ له‌ كۆڕبه‌ندی داڤۆس له‌ رووی سیاسی و ئابووری به‌شدارین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ عێراق له‌ ئێستادا خه‌ریكه‌ ئابووری خۆی بونیات ده‌نێت.

ده‌شڵێت: “چه‌ندین سه‌ركرده‌ی جیهانی و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانم بینی، وێڕای نوێنه‌ری كۆمپانیاكان و بانكه‌كان، له‌میانیدا داوامان له‌ كۆمپانیاكان كردووه‌، بێن له‌ عێراق وه‌به‌رهێنان بكه‌ن“.

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی: “پرۆسه‌ی دایه‌لۆگی‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌، بێگومان رێككه‌وتنێكی سیاسی بوونی هه‌یه له‌ نێوانیان‌، میكانزمی كاركردنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای تێدا باسكراوه‌“.

ده‌شڵێت: “سه‌ره‌تای گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌گشتی له‌ باره‌ی بوودجه‌ی گشتی عێراقه‌وه‌ ده‌بێت، دواتر یاسای نه‌وت و گاز، پاشان ئاسایشی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140“.

دڵخوازەكانتان