ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی چەند پرسێکه‌وه‌ کۆده‌بێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی و چەند پرسێکی دیکە کۆببێتەوە.

بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، یەکەم بڕگەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە رۆژی 11ـی کانوونی دووەم و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکایەتییە فیدراڵییەکان و کۆبوونەوەی وەزاریی نێوان شاندی دانوستانکاری هاوبەش سەبارەت بە دۆسیەکانی دارایی و بودجە و نەوت.

لە بڕگەی دووەمدا، راپۆڕتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.

لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پێشکەشکردنی راپۆرتێک سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەکانی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ لەلایەن رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان.

دڵخوازەكانتان