هندرێن محەمەد ساڵح: بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێویستە پەرلەمان بەپەلە دوو هەنگاوی گرنگ بنێت

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان گوتی، پێویستە یەکەم کاری پەرلەمانی کوردستان ئامادەکاری بێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

 دەشڵێت:” بۆیە پێویستە دوو هەنگاوی گرنگ برنێت، ئەوانیش کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران و یەکلاییکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانە.

هندرێن محەمەد ساڵح گوتی: ”هۆکاری درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوە بوو هەڵبژاردن بکرێت و ئامادەکاریی بۆ بکرێت و تا ئێستاش پەرلەمان هیچی بۆ نەکردووە

هندرێن محەمەد ساڵح گوتیشی: ”پێویستە بۆ هەڵبژاردن پشت بە بایۆمەتریی عێراق ببەستین، چونکە بە چەند مانگێک ناکرێت، عێراق حەوت ساڵە خەریکی بایۆمەترییە، تا ئێستاش تەواو نەبووە،

کارتی نیشتمانییش بە هەمان شێوە تا ئێستا لە پارێزگاکان 70% کراوە، لە کاتێکدا چەندین ساڵە کاری لەسەر دەکەن، بۆیە هەوڵ دەدرێت پشت بە بایۆمەتریی عێراق ببەستین و قسەمان لەگەڵ کردوون و یادداشتی لێکتێگەیشتنمان هەیە

دڵخوازەكانتان