حكومه‌تی عێراق رێكاری نوێ به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار ده‌گرێته‌به‌ر

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، چه‌ند رێنماییه‌كی نوێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار په‌سه‌ندكرا.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق  لایه‌نه‌ حكومییه‌كانی پابه‌ندكردووه‌ به‌ فرۆشتنی كاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ دیناری عێراقی و به‌ نرخی 174 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك.

ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی عێراق، کاڵا و خزمەتگوزاریی نووسینگەکانی هێڵە ئاسمانییە نیشتمانی و بیانییەکان، دەزگا بازرگانییەکان، کۆمپانیاکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت، و فرۆشتنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی وەبەرهێنان ده‌گرێته‌وه.

بانكی ناوه‌ندیش هه‌ر دۆلارێك به‌ به‌های هه‌زار و 460 دینار ‌بۆ حه‌واڵه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ دابین ده‌كات و به‌ هه‌زار و 455 دیناریش له‌و لایه‌نانه‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و ورده‌كارییه‌كانیش له‌ پێگه‌ فه‌رمییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه و له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا رێنمایه‌ نوێیه‌كان ده‌چنه‌ بواری جێبه‌جێكردن‌.

دڵخوازەكانتان