ساسان عەونی: بهو پلانەی داماننابوو توانیومانە 55% داهاتەکانمان زیاد بکەین
له ماوهی ساڵی رابردوودا لهسهر داهاتی وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار 531 پرۆژه به گوژمهی زیاتر له 28 ملیار دینار لهسهر داهاتی وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار جێبهجێ كراون.
ئهمڕۆ یهكشهممه، وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان راگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه، “لە ساڵی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و سۆران و زاخۆ، لەسەر بودجەی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا بە گوژمەی (28,520,592,718) دینار، 531 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو و ئاوەڕۆ و گەشتوگوزار جێبەجێ كراون. لە سێكتەری شارەوانیدا 235 پرۆژە و لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆدا 277 پرۆژە و لە سێكتەری گەشتوگوزاریشدا 18 پرۆژە جێبەجێ كراون.
جگە لەو 531 پرۆژانەی كە لەسەر داهاتی دامودەزگەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و گەشتوگوزار جێبەجێ كراون، هاوكات ژمارەیەك پرۆژەی دیكەش لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە گوژمەیان بۆ تەرخان كراوە و جێبەجێ كراون و لە سەرجەم پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكان تەواو كراون.
لهوبارهیهوه ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاندووه: لەسەر ڕاسپاردە و ڕێنماییە بەردەوامەکانی كاك مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ سەرجەم وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆیی، لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕێنماییە بەردەوامانە، ئێمە وەکوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەردەوام لە هەوڵی ڕێکخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەکانمان بووین و بەپێی پلانێک کە لە کۆتایی ساڵی 2022 بۆ ساڵی 2022 مان دانا و ئامانجان ئەوەبوو بتوانین داهاتەکانمان 35% بە بەراورد بە داهاتەکانی ساڵی 2021 زیاد بکەین، دەتوانین بڵێین تاوەکوو 22ی کانوونی یەکەمی 2022 کە دوایین ڕۆژی دەوامی فەرمی دامودەزگاکان بوو، داهاتی سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، 306 ملیار و 250 ملیۆن دینار بووە، بە بەراورد بە ڕێژەی پارساڵ و ئەو پلانەی داماننابوو توانیومانە 55% داهاتەکانمان زیاد بکەین.
ساسان عەونی سەبارەت بە ڕێژەیەك لەو داهاتانە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان گوتی: بە دوو شێوە دەتوانین سوود لەو داهاتە وەربگرین کە 15%ی ئەو داهاتە لە هەر سەرۆکایەتییەکی شارەوانی لە هەر بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی، دەکرێتەوە خزمەتگوزاری بۆ هەمان شار و شارۆچکە و خزمەتگوزاری شارەوانی پێ ئەنجام دەدرێت. سەبارەت بە کەرتی ئاویش ١٧%ی ئەو داهاتە دەکرێتەوە پرۆژەی خزمەتگوزاری و پرۆژەی خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆی لە شار و شارۆچکەکان پێ ئەنجام دەدرێت.