سەربەست لەزگین: هەوڵدەدەین کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت

سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی بە کوردستان24ـی راگەیاند، “پارتی هەموو تواناکانی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کۆتایی ئەمساڵدا بکرێت، لەگەڵ هەموو لایەنەکان و بەتایبەت یەکێتی نیشتمانیی کوردستان زەمینەسازی بۆ ئەو کارە دەکەین”.

سەربەست لەزگین، لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناو حکومەت کە پارتی و یەکێتی داوایانکردووە، گوتی: بریارە بەمنزیکانە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گۆڕانکارییەکان کۆببێتەوە.

هەروەها سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوای پارتی و یەکێتی ئاشکرایکرد، لە “داهاتوویەکی نزیکدا” هەر دوو لایەن کۆدەبنەوە.

دڵخوازەكانتان