ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، وەزارەت و فەرمانگەکان لە بڕیاری تازەی پەیوەست بە ڤیزا ئاگادار دەکاتەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، بە نووسراوێك، کە ئاڕاستەی وەزارەتەكانی کردووە ئاماژەی بەوە کردووە، كە بۆ پەیوەندی بە وڵاتان و وەرگرتنی ڤیزای وڵاتان، لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، دوو بڕیار هەیە دەبێت وەزارەت و فەرمانگەكان پێیەوە پابەند بن.

ئەنجوومەنی وەزیران ڕوونی کردووەتەوە: “پەیوەندیی دوولایەنەی نێوان وەزارەت و دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كونسوڵخانەكانی وڵاتان تەنیا لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەرەوە رێكدەخرێت، وەكوو لایەنی تایبەتمەند.”

لە هەرێمی كوردستان 40 وڵات كونسوڵخانە و نووسینگە و نوێنەرایەتییان هەیە.

ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەی بۆ وەزارەت و فەرمانگەکان خستووەتە ڕوو، کە نابێت وەزارەت و فەرمانگەکان لە ڕێگەی خۆیانەوە داوای ڤیزا لە كۆنسوڵخانەكان بكەن، هاتووە: “وەرگرتنی ڤیزا و پێدانی پشتگیری تەنیا لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە دەبێت و نابێت راستەوخۆ وەزارەت و دامەزراوەكانی دیكەی حكوومەت داوای ڤیزا بكەن، یان نووسراوی پشتگیری ئاڕاستەی كوسنوڵخانە و نوێنەرایەتیی وڵاتان بكەن.”

جەختیش كراوەتەوە، كە دەبێت سەرجەم وەزارت و فەرمانگەكان بەو بڕیارانە پابەند بن.

دڵخوازەكانتان