ئه‌و پیاوه‌ی له هه‌ولێر كچه‌کەی خۆی كوشت ده‌ستگیركرا
ئه‌و پیاوه‌ی دوێنێ له شاری هه‌ولێر كچه شازده ساڵانییه‌كه‌ی خۆی كوشت، خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (7ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌و پیاوه‌ی دوێنێ له گه‌ڕه‌كی موفتی له شاری هه‌ولێر كچه شازده ساڵانییه‌كه‌ی خۆی به‌ناوی (ره‌ها) كوشت، به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، پیاوه‌كه ناوی (ب.ف.)ـه و ته‌مه‌نی 35 ساڵه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆی كراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی دادگا كراوه.
به‌گوێره زانیارییه‌كانی كوردستان24، پیاوه‌كه سێ كچی هه‌یه، پێش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه، كچه‌كانی دیكه‌ی بردووه‌ته ماڵی دراوسێیه‌كیان و دواتر تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
(ب.ف)، به‌ر له دوو ساڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی لێی جیابووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ سێ كچه‌كه‌ی ژیانی به‌سه‌ر بردووه.
به گوێره‌ی وته‌ی شاهێدحاڵه‌كان، به‌ر له تاوانه‌كه، ئه‌و كه‌سه، نینۆكی كچه‌كه‌ی قرتاندووه و بڕه‌ری تیژی له سه‌ری كچه‌كه داوه.
پێشتر ئه‌و كه‌سه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه و خۆی حه‌شار داوه و منداڵه‌كان لای پووریان بوونه و دوێنێی به ده‌رفه‌ت زانیوه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه و تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.