هێڵی ئاسمانیی هه‌ولێر و سلێمانی دەكرێتەوە ؟

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌م ڕێکاره‌کانی کردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانیی هه‌ولێر و سلێمانی ته‌واو بووه‌، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ ته‌نیا له‌ به‌غدایه‌.

ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاند: “بۆ کردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانیی هه‌ولێر و سلێمانی، چاوه‌ڕانی هێڵی ئاسمانیی عێراق ده‌که‌ین که‌ ده‌ست پێبکات، چونکه‌ سه‌رجه‌م ڕێکاره‌کانی ته‌واو بووه‌ و ڕه‌زامه‌ندیشى دراوه‌، ته‌نیا ده‌ستپێکردنی له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانیی عێراقییه‌وه‌ ماوه‌.”

ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، ئێستا هێلی ئاسمانَی له‌ نێوان هه‌ولێر و نه‌جه‌ف، هه‌ولێر و به‌غدا و به‌سره‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر به‌غدا ڕه‌زامه‌ندى بدات، هه‌ولێر و سلێمانیش ده‌کرێته‌وه‌.

دڵخوازەكانتان