بڵند ئیسماعیل: پارتی و یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان کۆدەبنەوە

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی باس لەوە دەکات، کە بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە، کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی دوا کەوتووە، لە نزیکترین کاتدا کۆ دەبنەوە.

بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی راگەیاند: ”بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە، کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی دوا کەوت، ئەم کۆبوونەوەیە پێش دانیشتنی پەرلەمان گرنگە بکرێت و رێککەوتنی تێدا ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان كار بۆ دانانی وەزیرەکان بکرێت.“

هاوکات گوتیشی، لەم مانگەدا، واتە لەنزیکترین کاتدا کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی بەڕێوە دەچێت. لەبارەی داواکاریی یەکێتی بۆ گۆڕینی وەزیر و بریکارەکانییەوە، بڵند ئیسماعیل دەڵێ: ”بۆ وەزیر و بریکارەکانی هەردوولا لە کوێ پێویست بێت، کارەکان بە گوێرەی ئەو رێکار و یاسایانە دەکرێن، كە هەن.“

ئاماژەی بەوە کرد، کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان بەردەوام دەبێت، بەڵام: ”سەرەتا لەگەڵ یەکێتی کۆ دەبینەوە، تا ئەو کێشانەیان لەگەڵ کۆتایی پێ بهێنین.“ ئاشکراشی کرد ”لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردوولا هەیە بۆ ئەوەی دابنیشین، پێشبینی دەکەم، بەم نزیکانە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی دابنیشین

دڵخوازەكانتان