حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێك لەبارەی پەلاماردانی كچەكەی سلێمانی بڵاو دەكاتەوە
گوتهبێژى حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی لهبارهى پهلاماردانى كچهكهى سلێمانى بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەدات: “ئەم ڕووداوانە ھەرگیز مایەی قبووڵکردن نین.”
ئهمڕۆ شهممه 31/12/2022، د. جووتیار عادل، گوتهبێژى حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی لهبارهى پهلاماردانى كچهكهى سلێمانى بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووه: “ھێرش و پەلاماردانی کچێکی گەنج لە ناوچەی ھوانەی شاری سلێمانی جێگای شەرمەزارییە، ھەروەک چۆن لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، ڕووداوێکی دیکەی دەستدرێژیکردنە سەر خانمێکی دیکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕووی دا، ئەم ڕووداوانە ھەرگیز مایەی قبووڵکردن نین و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دژی ھەموو جۆرە توندوتیژی و پێشێلکارییەکی مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و مافەکانی ئافرەتان دەوەستێتەوە، پێویستە بە زووترین کاتیش ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە بگیرێتە بەر.”
ئێوارەی دوێنێ ھەینی، لە ناوچەی ھوانەی شاری سلێمانی، لە کاتی نمایشی پێشبڕکێی ماتۆرسیكلدا، كچێك لە کاتی تەماشاکردنی نمایشەکەدا ڕووبەڕووی توندوتیژی بووەوە و بە سەدان گەنج سووکایەتییان پێكرد و هێرشیان كردە سەر.