دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕاگەیاندراوێك لەبارەی پەلاماردانی كچەكەی سلێمانی بڵاو دەكاتەوە

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی پەلاماردانی كچەكەی سلێمانی بڵاو كردەوە و ئاماژە بەوە دەدات: “بە توندی ئیدانەی ئەم هەڵسوکەوتە ناشارستانی و نامرۆڤانە دەکەین.”

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31/12/2022، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی پەلاماردانی كچەكەی سلێمانی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووه‌: “دوای ئەوەی لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی چەند ماتۆرسوارێک لە رەگەزی نێر بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە هێرشیان کردە سەر کچێک کە تەنیا بەرجەستەی مافێکی خۆی کردووە و سەیری پێشبڕکێیەکی کردووە، بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە پەلامار دراوە، ئێمە لە دەستەی مافی مرۆڤ بە توندی ئیدانەی ئەم هەڵسوکەوتە ناشارستانی و نامرۆڤانە دەکەین کە بەرامبەر بە کچێک ئەنجام دراوە.”

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوا ده‌كات: “هەرچی زووە بکەرانی تاوانەکە بە سزای یاسای بگەیەنرێن، بۆ ئەوەی شکۆ و شەهامەتی ئافرەت هەمیشە بە پارێزراوی بمێنێتەوە.”

دڵخوازەكانتان