بڵند ئیسماعیل: پەکەکە بە تیرۆر لەنێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیانی لە سومعەی کورد داوە

پەکەکە سەدان سەرکردە و گەریلای خۆی تیرۆر کردووە، هەروەها زۆرترین کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە دەستی پەکەکە شەهید کراون، ئەمە قسەی بڵند ئیسماعیل ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتیەو پێیوایە پەکەکە یەکێکە لەو حزبانەی لەنێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بە تيرۆریست ناسراوە،

بڵند ئیسماعیل دەڵێت :” ئەداخەوە ئەو بەتیرۆرست ناساندنە ، زیانێکی زۆر گەورەی لە ناو و پێگە و ناوبانگی کورد داوە، بۆیە پەکەکە دوایین حزبە باس لە تیرۆر بکات.

گوتیشی: ”لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا دەیان کادیری خۆیان لە سلێمانی و گەرمیان، هەورامان، بەکوشت داوە و سیخوڕییان لەسەر یەک کردووە، چونکە جگە لە خۆیان کەس نازانێ کادیرەکانیان لە کوێ هاتوچۆ دەکەن و بۆ کوێ دەڕۆن.

بڵند ئیسماعیل دەڵێ: ”پەکەکە دەستی لە کادیرانی خۆیشی نەپاراستووە، بۆ نموونە، پەرتووکێک بە ناوی (ئایەتەکانی ئاپۆ) هەیە و یەکێک لە قوربانییانی دەستی تیرۆری پەکەکە نووسیویەتییەوە، کە ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی پەکەکەش بووە

ئەندامەکەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەڵێت:” هەولێر جێگەی تیرۆر و تیرۆریستی لێ نابێتەوە، بەڵکوو لە ماوەکانی رابردووشدا، بەهۆی ئەوەی چەند کەسێک لەناو دەزگای ئەمنیی حزبێک، کە هاوبەشی پارتیشە لە حکوومەتدا، کەسێکیان لەنێو هەولێر تیرۆر کرد، بەو هۆیەوە خەریکە نێوانمان تێکدەچێت و گرژیی دەکەوێتە نێوانمان، چونکە بە هیچ جۆرێک ئێمە چاوپۆشی لە تیرۆر ناکەین

دڵخوازەكانتان